شارەزایەکی کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، 4ـی تەمموزی 2026، لە ئەنجامی کاریگەریی بارستەهەوایەک لە تورکیاوە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ هەینی نزیکەی 3 پلە دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە هەندێک ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پارێزگای دهۆک، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و نمەباران دەبێت بە ڕێژەی 0.5 تا 1 ملیم.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، خێرایی با مامناوەند دەبێت و لەنێوان 15 بۆ 30 کیلۆمەتردا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزیكردن لە ماڵێکدا تۆمەتبارێک دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نووسینگەی ناو بازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە، تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد کە…
Total
0
Share