ئاگر لە هۆتێلێكی كەركوك كەوتەوە

ئاگر لە هۆتێلێكی شاری كەركوك كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، ئاگرەكە لە نهۆمی دووەمی هۆتێل پلازا روویداوە، كە تایبەتە بە چێشتخانە.

وتیشی، “لەماوەی نیو كاتژمێردا ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا”.

خاوەنی چێشتخانەكە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە و دەشڵێت،…
Total
0
Share