دوو هێڵی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشت بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکەنەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، دوو هێڵی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشت بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکەنەوە.

دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای هەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانی لەلایەن تورکیاوە لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، هەر زوو هێڵە ئاسمانییەکان کەوتنە خۆڕێکخستنەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان.

وتیشی، دوێنێ چوارشەممە، هێڵی (ئەی جێت) دەستی بە گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کردەوە، بەمەش گەشتەکان بۆ دووهێندە زیادیانکرد، بە وتەی دانا محەمەد، “نرخی بلیتەکانی ئەم هێڵە کەمترە، ئەمەش لەگەڵ خواست و ویستی گەشتیارانە”.

لە درێژەی قسەکانیدا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئەوەشی روونکردەوە، کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، دوو هێڵی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە، بەمشێوەیەی خوارەوە:

1- تاوەکو ناوەڕاستی مانگی 12، هێڵی ئاسمانیی (کۆندۆر) دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە لە سلێمانییەوە بۆ ئەڵمانیا بەشێوەی راستەوخۆ.

2- لە کۆتایی مانگی 12ـدا، هێڵی ئاسمانیی (پێگاسوس) دەست بە گەشتەکانی دەکاتەوە لە سلێمانییەوە بۆ تورکیا بەشێوەی راستەوخۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەدەغەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان تەنها بە زمانی عەرەبی چارەسەربکات

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا قەدەغەکردنی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردی لە…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەمریکا بە ڕەسمی لەبارەی چـ.ـەکە دزراوەکان داوای ڕوونکردنەوەی لە مـ.ـەسرور بارزانی کردووە

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئەمریکا لەبارەی پرسی چەکە دزراوەکان لە مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی نیگەرانە. سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،…
Total
0
Share