فازل نەبی: فشاری سیاسی دەتوانێت ئەم کێشەیەی بۆ مووچە دروستکراوە چارەسەربکات

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لە رێگای فشاری سیاسییەوە دەتوانرێت ئەو کێشەیەی بۆ مووچەی ئەم مانگە دروستکراوە چارەسەربکرێت.

فازل نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستکراوە، دوو رێگامان لە پێشە یەکەمیان رێگای دانووستانە، کە دەبێت وەفدێکی باڵا و وەفدێکی تەکنیکی سەردانی بەغداد بکەن و بتوانن گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن، بەرای من ئەگەر ئەمە بکرێت کێشەکە چارەسەردەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێگای دووەم ئەوەیە دەتوانین لە دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵا بکەین، دەبێت لەگەڵیشیا وەفدێکی شارەزای دارایی لەگەڵیدا بنێرین، جگە لەوەش هەرێم دەتوانێت لە پرۆسەی سیاسی بکشێتەوە، بەڵام بۆ ئەمەش دەبێت حزبە سیاسییەکان هاوهەڵوێست بن.

وتیشی، بۆ مووچەی ئەم مانگە فشاری سیاسی دەتوانێت چارەسەری بکات، بەڵام بۆ مانگەکانی دیکە دەبێت رێککەوتنێکی کۆنکرێتی بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە کە بەشێوەی سەرەتایی پشتڕاستکراوەتەوە و تووشبووەکە…
Total
0
Share