لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕووداوێکی سەختیی هاتوچۆ ڕوویدا

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕووداوێکی سەختیی هاتوچۆ ڕوویدا و زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی (شێخ لەنگەر) ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری، بە ئاڕاستەی ناحیەی کوڵەجۆ ڕۆیشتووە، دواتر کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە زیانی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەکرێت سودانی دەستوەردان لە پرسی راگرتنی گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا بکات

ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران داوادەکات محەمەد شیاع سودانی دەستوەردان لە پرسی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی…
Total
0
Share