ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاری نوێ دەدات

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، لەبارەی ئەگەری كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان و ڕێكاری نوێی خۆپارێزی بڕیار بدات.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدەدات، بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان، پێدەچێت ڕێكاری نوێی خۆپارێزی بگیرێتەبەر، چاویش لەسەر بڕیاری لیژنە باڵاكەیە لەبارەی ئەگەری كردنەوەی دەرگای قوتابخانە و زانكۆكان، یان هێشتنەوەی بە داخراوی.

بەگشتی، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، لە بڕیارەكانیدا پشت بە ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و هەروەها پێشنیازەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەبەستێت، لەو چوارچێوەیەشدا ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای تەندروستی ئامادەیە و ئەمڕۆ دەخرێتە بەردەم لیژنە باڵاكە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و گرتنەبەری ڕێكارە جیاوازەكان، پرسی داخستنی دەرگای قوتابخانە و زانكۆكان و خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی، مشتومڕی زۆری لای هاوڵاتیان و ناوەندە پەیوەندیدارەكان دروستكردووە، بەو پێیەی تا ئێستا بەتەواوەتی خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی بەتەواوەتی و بێ كەموكورتی نەبووەتە جێگرەوەی خوێندنی ناو پۆل.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی هیندستان دابەزی

بابەتی دواتر

ڕوسیا دڵنیایە لەوەی ڤاكسینی سپۆتنیك V بەرامبەر بە كۆرۆنا هیندییەكە كاریگەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share