دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی: چوار ماددەی زیادکراو لەگەڵ بەشەخۆراکدا دەدرێت بە هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئەو ماددە خوارکییانەی لەلایەن عێراقەوە زیادکراون لە هەرێمی کوردستانیش دەدرێت بە هاوڵاتییان وەزارەتی بازرگانیی عێراقیش دەڵێت، لەم هەفتەیەدا دابەشدەکرێت.

شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان چوار ماددەی بۆ زیادکراوە و لە هەرێمی کوردستانیش ئەو ماددانە دابەشدەکەین، هۆکارەکەشی بۆ هاتنی مانگی رەمەزان دەگەڕێتەوە و هەمیشەیی نییە”.

سەبارەت بە ماددەکان وتی، “ئەو چوار ماددەیە بریتیین لە 500 گرام نیشاستە، یەک تەبەق هێلکە، یەک کیلۆگرام شعری و پێنج کیلۆگرام ئاردی سفر”.

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بازرگانیی عێراقیش رایگەیاند کە لەم هەفتەیەدا بەشەخۆراکی هاوڵاتییان تایبەت بە مانگی رەمەزان دابەشدەکرێت بە ماددە خۆراکییە زیادکراوەکانەوە.

بابەتی پێشتر

هەواڵی ناخۆش بۆ بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

ناسەربەخۆیی دادگاكان لە هەولێر و خۆسەپێنیی حكومەتی راسپاردە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share