ئەمڕۆ سەردەمی ‘هاوسەنگی و بووژانەوە’ دەستپێدەکات

ئەمڕۆ سەردەمی ‘هاوسەنگی و بووژانەوە’ دەستپێدەکات و هەرێمی کوردستان پێدەنێتە قۆناغێکی نوێی سیاسییەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی تەمموز، دوو هێزی سەرەکیی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێک واژووبکەن و کورسییەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان لەژێر چەتری هاوپەیمانێتییەکدا یەکبخەن. ئەو هاوپەیامنێتییەشیان ناو ناوە ‘هاوسەنگی و بووژانەوە’.

ڕ‌ێککەوتنەکە کاتژمێر 5:00ـی ئەم ئێوارەیە لە هۆتێل شاری جوان بە ئامادەبوونی کەسی یەکەمی هەردوو حزب، بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید واژوودەکرێت، ناوەڕۆک و ئامانجەکانی ڕێککەوتنەکە لە مەراسیمێکی تایبەتدا بۆ ڕای گشتی و لایەنە سیاسییەکان ئاشكرادەکرێن.

ئامانجی ڕێککەوتنەکە کۆتاییهێنانە بە تاکڕەویی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانییە کە بەبێ جیاوازیی ناوچە، تێڕوانینی سیاسی و ئایدۆلۆژیا خزمەت بە خەڵکی کوردستان بکات و حکومەتی هەمووان بێت.

وەک هەردوو حزب باسی دەکەن، لەمڕۆوە باڵانسی هێز لە هەرێمی کوردستان ڕێکدەخرێتەوە و بە هەردوو لایەن گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی پێکدەهێنن. لە کۆتاییشدا ئەو کارنامەیە جێبەجێدەکەن کە خواستی هەموو لایەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو كچەی بە هاوكاریی خێرخوازان دووجار نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو گیانیلەدەستدا

دونیا ئیسماعیل، ئەو كچەی بە هاوكاریی خێرخوازان دووجار نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو گیانیلەدەستدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share