قوباد تاڵەبانی: یەکێتی نەک ڕێگر نییە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت بەڵکو جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی برای بەڕێزم کاک شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوومەوە، بەرچاوڕوونیمان پێدان لەبارەی سیاسەت و پێگەی یەکێتی لە کوردستان وعێراق و ناوچەکە.

وتیشی، ڕوونمان کردەوە، یەکێتی نەک ڕێگر نییە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەڵکو جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە دەکەینەوە و دواخستنی لەوە زیاتری ئەم پرسە بە مەترسی بۆ سەر پێگەی هەرێمی کوردستان دەزانین.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواشم لێکردن سەرباری کارانەبوونی پەرلەمان، ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە دەنگدەران و خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکەن و ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ کێشەی هاوڵاتییان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share