راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت،تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە چەند گەڕەكێكی جیاوازی هەولێر زیاتر لە 10 تاوانی دزی ئەنجامداوە و زیاتر لە 40 هەزار دۆلار و چەندین پارچە زێڕ و ژمارەیەك كەلوپەلی جۆراوجۆری دزیووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تۆمەتبارێكی بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی دەستگیركرد كە لە چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێر زیاتر لە (10) تاوانی دزی ئەنجامداوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو تۆمەتبارە زیاتر لە 40 هەزار دۆلار و چەندین پارچە زێڕ و ژمارەیەك كەلوپەلی جۆراوجۆری دزیوە 10 سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركراوە و تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەكانیدا، بۆیە لە كاتی ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و رادەستی دادگا كراوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای پارێزەران: لەلایەن پاسەوانی دادوەرێک بەتوندی لە پارێزەرێک دراوە

سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەناو بینای دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لەلایەن پاسەوانانی دادوەر (سرود)ـەوە، هێرشکراوەتە سەر پارێزەر…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتگیریی هەر هەوڵێکی دەستووری دەکەین زامنی خزمەتکردنی خەڵک و پێکەوەژیان لە وڵاتدا بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، پشتگیریی هەر هەوڵێکی دەستووری و یاسایی دەکەین کە زامنی خزمەتکردنی خەڵک و پێکەوەژیان لە…
Total
0
Share