بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، سبەینێ دەرگای بانکەکان بە ڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، سبەینێ چوارشەممە پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتییان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبووانی پڕۆژەی هەژماری من کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان، هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگیی نیوەی ساڵی دارایی 2026.