وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پابەندین بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەتى عێراق مانگانە تریلیۆنێک دینار بۆ مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان خەرجدەکات.
وتیشی، مانگانە مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرین، کێشەمان نییە لەگەڵ ئەو پرسەدا و پابەندین.