دوای راگرتنی گەشتەکانی عومرە بە رێگای ئاسمانی بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک، لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکەنەوە.
ئەمڕۆ نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بەرنامە فرۆشەکانی عومرە کە ژمارەیان حەوت کۆمپانیایە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە کۆمپانیاکان کرا کە به‌رپرسیاریه‌تی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان هه‌ڵبگرن به‌ڵێننامه پڕبكه‌نه‌وه كه هه‌موو عومره‌كاران له كاتی خۆیاندا ببه‌ن و بگه‌رێننه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری و دارایی ده‌بنه‌وه.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، سەرجەم کۆمپانیاکان بەڵێننامە پڕبکەنەوە و لەدوای ئەوەش هەر ئەمڕۆ گەشتی عومرە بە رێگای ئاسمانی دەستپێبکەنەوە و گەشتەکان ئاسایی ببنەوە.