وەزارەتی دارایی: هاوڵاتییان و بازرگانان زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار قەرزداری حکومەتن

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هاوڵاتییان و بازرگانان زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار قەرزداری حکومەتن.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە درێژەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە ساڵی 2019 تا 2025، بە داتا و زانیاری کۆی ئەو قەرز و پێشینانە خراونەتەڕوو کە لە ساڵانی ڕابردوودا دراوەتە هاوڵاتییان و بازرگانان.

بەشی یەکەم: قەرز و پێشینەکان لای هاوڵاتییان، سه‌باره‌ت به‌ قه‌رز و پێشینه‌كانی(خانووبه‌ره‌ ، نیشته‌جێبوون، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی ،گه‌شتوگوزار ) كه‌ له‌ ڕێگەی بانكه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی بانكه‌ پسپۆڕییه‌كان دراوه‌ بە فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2008 وه‌ تا  ساڵی 2014 ، وەزارەتی دارایی و ئابوری بەردەوامبوو لەسەر پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە.

بەڵام دوای ساڵی 2014 بە هۆکاری قەیرانە سیاسی و ئابورییەکان کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە ئەم خزمەتگوزارییانە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاگیران.

تێبینی : هەنگاوەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سوودمەندانی قەرز و پێشینەکان لە 2019 تا 2025.

1- بڕیاری لێخۆشبوونی‌ ته‌واو بۆ سوودی دواكه‌وتنی (  100% ) ی بڕی ڕاستەقینەی قه‌رز.

2- درێژکردنەوە و لێخۆشبوون بە ڕێژەى (15%) لە قەرزی پێشینەى(خانووبەرە، کشتوکاڵى، پیشەسازى، نیشتەجێکردن، گەشتوگوزار) بەپێی ڕەزامەندیى ئەنجومەنى وەزیران و ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ساڵانی پێشووتردا بۆ چەند جارێک .

3- لێخۆشبوونی پێشینەى خانووبەرە بۆ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە تیـ.ـرۆرستانى داعـ.ـش.

4- بەخشینی سوودی پێشینەی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران.

5- بڕی پارەی قەرزی گەڕاوە لە هەموو پێشینەکان لە ساڵی 2019 تا کۆتایی ساڵی 2025 دەکاتە (539 ملیار و 511 ملیۆن و 489 هەزار دینار).

٦- قەرزی ماوە لای هاوڵاتییان تا کۆتایی ساڵی 2025 دەکاتە نزیکەی 1 تریلیۆن و 918 ملیار و 88 ملیۆن دینار.

بەشی دووەم: قەرزی ئاسانکاری

دەربارەی گەڕانەوەی قەرزی ئاسانکاریی قەبارەی قەرزەکە بە سوود و سزای دواکەوتن تا کۆتایی ساڵی 2025 نزیکەی 1 ترلیۆن و 367 ملیار و 625 ملیۆن دینارە، لە ئێستادا بە مەبەستی سوککردنی باری دارایی سوودمەندان، وەزارەتی دارایی و ئابوری بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاوە  بۆ چارەسەری ئەو پرسە و گەڕانەوەی ئەو قەرزە بۆ خەزێنەی گشتیی حکومەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم لەسەر بوونی تووشبووی ئەیدز لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز ڕەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی…
Total
0
Share