وەزارەتی كارەبا لەبارەی بڕینی كارەبای هاوبەشان ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی کارەبای هەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەت پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دووجار بەسەر یەکەوە پارەی پسووڵەی کارەبایان نەداوە، بەڵام لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێکیان بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕیوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا هەڕەشەی ئەوەیكرد، كە وەزارەتەكەی كارەبای ئەو هاوبەشانە دەبڕێت كە پارەی كڕێی كارەبایان نەداوەتەوە، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە، لەبەرامبەریشدا وەزارەتی كارەبا لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە، کە بە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت، “پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دووجار بەسەر یەکەوە پارەی پسووڵەی کارەبایان نەداوە، بەڵام لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە.”

وەزارەتەكە دەشڵێت، “پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە”.

باسی لەوەشكردووە، “بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

كۆشكی سپی: پێگەمان لە عێراق دەمێنێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share