یەکگرتوو کۆنگرەی نۆیەمی ئەنجامدەدات

کۆتایی ئەم مانگە، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆنگرەی نۆیەم ئەنجامدەدات.

هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو، له‌ رۆژانى 27 و 28ى ئه‌م مانگه‌دا، بەڕێوەدەچێت.

باس لەوەش دەکات، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كگرتوو كۆبوووە و لە ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەنجومەنەکە هه‌ڵوه‌سته‌ى كرد له‌سه‌ر بڕیارى به‌شدارینه‌كردنی شه‌ش کەسی نێو حزبەکە‌ لە كۆنگره‌ى نۆیه‌مدا و بڕیاریدا كاركردن به‌و بڕیاره رابگرێت.

دەشڵێت، “هەروەها ئەنجومەنی سەرکردایەتی‌ داوایكرد لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره‌، پێداچوونه‌وە بكات به‌ مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتیى ئه‌و کەسانەدا و كارئاسانى بۆ به‌شداربوونیان بکات”.

هادی عەلی، ئەوەش دەڵێت، “ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو، داوا له‌ دوو له‌و کەسانە ده‌كات كه بڕیاری بەشدارینەکردنیان لە کۆنگرەی نۆ درابوو،‌ بەهۆی ئەوەی هه‌ندێک لێدوانى نه‌خوازراویان بۆ میدیاكان داوه‌، داواى لێبوردن له‌ سه‌ركردایه‌تى و رێكخستنه‌كانى یه‌كگرتوو بكه‌ن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڵێنی خۆمان بۆ ڕۆحی شەهید ئاكام و هاوسەنگەرەكانی دووپاتدەكەینەوە خەبات و ماندووبوونەكانیان لە یاد ناكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چل رۆژ لەمەوبەر فەرماندەیەكی قارەمان، پێشمەرگەیەكی چاونەترس، برا و هاوڕێیەكی…
Total
0
Share