عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، گەیشتە بەغداد و لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، هاتنی بۆ عێراق یەکەم گەشتی دەرەوەی ئەوە پاش کۆتایهاتنی جەنگ، ئامانجی یەکەمی پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانینی ئێرانە بۆ حکومەت و گەلی عیراق لەبەرانبەر هەڵوێستەکانیادا.
باسی لەوەشکرد، ئێران پێداگرە لەسەر بەردەوامبوونی هاوکارییەکان لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق لە سەرجەم کایە و کەرتە جیاوازەکاندا.