د. عیزەت سابیر رایگەیاند، رۆژانە عێراق پێویستى بە سێ ملیار پێ سێجا گاز هەیە، بەڵام چەند ساڵێکی پێویستە تاوەکو لە بواری غازدا بگاتە ئاستی خۆژیێنی.
د. عیزەت سابیر، بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق لە لێدوانیکدا ئاشکرایکرد، رۆژانە عێراق پێویستى بە سێ ملیار پێ سێجا گاز هەیە، بەڵام ناتوانێت سوودی تەواوەتی لەو غازە وەربگرێت کە خۆی هەیەتی.
باسی لەوەشکرد، ئەو غازەى لە عێراق بەرهەمدەهێنرێت گازى هاوەڵە، لەگەڵ نەوت دێتە دەرەوە و چەند ماددەیەکى دیکەى تێکەڵە، بۆ ئەوەی بتوانرێت سوودی تەواوەتی لێوەربگیرێت چەند قۆناغێکى پێویستە.
وتیشی، عێراق دەیەوێت لە بەرهەمهێنانی غاز تاوەکو ساڵى 2030 بگاتە ئاستى خۆژیێنى و پێویستی بە وڵاتانى دیکە نەبێت.