سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو وەزیری دارایی مووچە دەنێرێت و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی لێ دەبڕدرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکە بڕیاریداوە هەفتەی داهاتوو بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی لە پارەی مووچەی هەرێمی كوردستان ببڕێت.
دەشڵێت، بڕی 830 ملیار دینارەكەی دیكە وەک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حەوت ڕەوانە دەکرێت.