ڕوونکردنەوەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینەوە لەبارەی کێشەکەی ئەمڕۆی قەڵادزێ.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە شاری قەڵادزێ کێشەیەک ڕوویدا لە نێوان کارمەندانی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ، دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین قسە کراوە و ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر و هەموو ئەو کەسانەی لە کێشەکەدان، دەستگیرکراون.
ڕاشیگەیاند، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە دوای کردنەوەی دەوامی ڕەسمی، لەبەردەم دادوەر ئامادەبن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە و بەسزاگەیاندنی سەرپێچیکاران و کەسیش لە سەروو یاساوە نییە.