پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر چەند پرسێك دەدات

بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان تاوتوێدەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە حوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی(18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ كۆبوونەوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان تاوتوێبكرێـت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پەرلەمان پێشنیازەیاسای بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژووی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان ژمارە 78ی ساڵی 2012 یەكلادەكاتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای كار لە هەرێمی كوردستان بەپێی حوكمی ماددەكانی (87،88،89،97)لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share