وەزارەتی دارایی و ئابوری: عێراق لە حەوت ساڵدا تەنیا 42%ی پشکی هەرێمی کوردستانی ناردووە

وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق لە حەوت ساڵدا تەنیا 42%ی پشکی هەرێمی کوردستانی ناردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق لە حەوت ساڵی ڕابردوودا تەنیا 42%ی پشکی هەرێمی کوردستانی لە بودجە ناردووە.

دەشڵێت، بەپێی داتاکان کە لە پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی لە ساڵی ( 2019 تا 2025 ) بە خشتە و زانیاریی ورد بڵاوکراوەتەوە، لە حەوت ساڵی ڕابردوودا لە کۆی زیاتر لە (79) تریلیۆن دینار کە پشکی هەرێمی کوردستان بووە دوای دەرکردنی خەرجیەکانی سیادی و حاکیمە، حکومەتی فیدراڵ تەنیا ( 33 ) تریلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووە و زیاتر لە ( 48 ) تریلیۆن دیناری لە پشکی هەرێمی کوردستان بڕیوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوە جگە لەوەی هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرجییەکانی بەکارخستن و وەبەرهێنان نەناردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share