رێباز حەملان: سودانی بڕیاری ناردنی مووچە بدات تەیف سامی بۆی نییە بڵێ ناینێرم

رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی بڕیاری ناردنی مووچە بدات تەیف سامی بۆی نییە بڵێ ناینێرم و بڕیارەكە لای ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆك وەزیرانی عێراقە، كە بڕیاریدا مووچە خەرجبكرێت ئەگەر تەیف سامی لە حەجیش بێت كێشە بۆ ناردنی مووچە دروست نابێت”.

وتیشی، “هەفتەی داهاتوو دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ لیستی مووچەی مانگی پێنج و تەرازووی پێداچوونەوە دەكرێت و داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد دەنێرێت”.

راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان سەرجەم پایەندییەكانی جێبەجێكردووە و چیتر مایەی قبووڵكردن نییە ناردنی مووچە دوابخرێت و بەپێی بڕیاری دادگا فیدراڵی نابێت مووچەی مووچەخۆران دوابخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانى.. له‌ سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن ‏

قائیمقامی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرفتى كه‌میی غاز له‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ و له‌ ‏سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن. ‏ چەند…
Total
0
Share