وتەبێژی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشی زۆری ناوچە مینڕێژکراوەکانمان لە مین پاککردووەتەوە.
تالیب خالید، وتەبێژی سەرۆکایەتیی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تا ئێستا %65 ناوچە مینڕێژکراوەکانمان پاککردووەتەوە، هەموو ئەو ناوچانەشی کە هێشتا پاکنەکراونەتەوە، بەشی زۆریان ناوچەی شاخاویی و سەختن.
وتیشی، ئەو ناوچانەی کە مینڕێژن و زەویی کشتوکاڵین، بە ئامێرە میکانیکییەکان پاکیان دەکەینەوە، بەڵام ئەو شوێن و ناوچانە کەمن، بەشی زۆری زەوییە مینڕێژەکان دەکەونە ناوچە سنوورییە سەختەکان، بەتایبەت ناوچەکانی پێنجوێن، چۆمان و سیدەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشی هەرە زۆری ئەو مینانە بەرئەنجامی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێرانە.