مەزڵوم عەبدی: هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبیرناکەین

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ رێکخستنی کۆنفرانسی یەکڕیزیی کورد لەبیرناکەن.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆنفرانسی یەکڕیزیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، “ئەم کۆنفرانسە بۆ دابەشکردنی سوریا نییە، بەڵکو بۆ یەکڕیزیی سوریایە”.

وتیشی، لە سوریا نەتەوە و پێکهاتەیەکی زۆر دەژین و پێویستە لە دەستووری سوریای نوێدا، مافی کورد و سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاراستنی هەرێمی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، ئەرکی سەرەکیی ئێمەیە.

مەزڵوم عەبدی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی وت، “ئێمە لە رۆژئاوا، پشتگیریی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: ئەو ڕاوێژكارەی بەریتانیا كە ڕۆڵی هەبوو لە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا كۆچی دوایی كرد

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بە داخەوە نۆئیل مۆریس ڕاوێژكاری پێشكەوتووی بەریتانیا كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە پڕۆژەی سیستمی…
Total
0
Share