وەزارەتی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەکان: نابێت نەخۆش ڕەتبکرێتەوە

وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکان نابێت بە هیچ بیانوویەک نەخۆش ڕەتبکەنەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، جەخت لە بڕیارێکی تایبەت بە وەرگرتنی نەخۆش و حاڵەتی فریاکەوتن و بـ.ـریندار لە نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و تایبەت دەکەینەوە ، لەکاتی ڕەوانەکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە، بە تایبەت نەخۆشانی فریاکەوتن و باری ناجێگیر و چاودێریی چڕ، دەکەینەوە.

دەشڵێت، پێویستە هەموو نەخۆشخانەیەک لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت بە ئەرکی وەرگرتنی نەخۆش هەڵبستێت و دەستبەجێ کاری پێویستی بۆ ئەنجامبدات، نابێت نەخۆش ڕەتبکرێتەوە یان وەرنەگیرێت بە بیانووی نەبوونی شوێن یان نەبوونی چاودێریی چڕ یان بە بیانووی ئەوەی نەخۆش لەباری بێ ئومێدی و بێ هیوایی چارەسەردایە یان هەر بیانوویەکی دیکەی وەک نەبوونی خەرجیی پێویست.

ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە نەخۆش وەربگیرێت لەکاتی هەرکێشەیەکدا پێویستە ڕەچاوی مافی نەخۆش بکرێت و چارەسەر بکرێت، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران وەردەگیرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گۆڕانی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، “هەواڵی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا راست نییە”. وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەندێک دەنگۆ…
Total
0
Share