شەقامێکی هەلێر دادەخرێت

هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، سبەینێ شەقامی 120 مەتریی خێرا دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، ئاگاداری شۆفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە سبەینێ کاتژمێر 7 تاوەکو 10ی بەیانی واتە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەقامی 120 مەتریی خێرا، ئاراستەی ناوەوە بە تەواوی دادەخرێت لە یەکتربڕ و بەرزەپردی شەقامی زاگرۆز(شەقامی ڕەشکین) تاوەکو بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە .

دەشڵێت، داوا لە شۆفێران دەکەین ئەوانەی لە شەقامی 120 مەتری بە ئاراستەی فڕۆکەخانە دەڕۆن لە یەکتربڕی شەقامی زاگرۆز ئاراستەیان بگۆڕن بەرەو ناو شار شەقامی 100 مەتری، تاوەکو ئەوکاتەی کاری نۆژەنکردنەوەکە کۆتایی پێدێت و شەقامەکە ئاساییدەبێتەوە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share