قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە دایکان و باوکان دەدات

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 12 کارتۆن پسکیتتدا گرت کە ماوەی بەسەرچوونەکەی درێژکرابووەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “بەهۆی بەسەرچوونی ماوەکەی لە بەرواری 19 ی 11 ی 2022 و درێژکردنەوەی بۆ 8ی 8ی 2023 لیژنە هاوبەشەکان  دەستیان بەسەر 12 کارتۆن پسکیتی هاوردەکراودا گرتووە کەشیاوی خواردن نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پسکیتەکە لەجۆری (وا‌یفه‌ر)ـی ئێرانییە و  40کارتۆنە کە 480 پارچەیە، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

قائیمقامیەتی سلێمانی داوای لە دایکان و باوکان کردووە،  بە وریاییەکی زیاترەوە ئاگاداری ئەو خواردن و خوادنەوانە بن کە مناڵەکانیان لە دوکانی گەڕەک و نزیک ماڵەکانی خۆیان دەیکڕن و دەیخۆن.

بابەتی پێشتر

روونکردنەوە لەبارەی ئەو 385 هەزار سەرپێچیی هاتوچۆیە دەدرێت کە لە رۆژێکدا لە سلێمانی تۆمارکراوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێکی پێشووتر: سەرۆکی پەرلەمان دانیشتن دوابخات جێگرەکەی ناتوانێت درێژەی پێبدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share