پێشەوا هەورامانی: لەگەڵ عێراق لە هەوڵداین 120 ملیارەکە کەمبکەنەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارزێزراوە و مەترسی لەسەر نییە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، وەک نەریتێک حکومەتی عێراق پاش دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دەنێرێت و هیچ مەترسی و کێشەیەک لەسەر مووچە نییە.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ حکومەتی عێراق لە گفتوگۆداین تاوەکو ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کەمبکرێتەوە، هەروەها کارێک نەکەن ئەو فشارەی لەسەر هەرێمی کوردستان دروستبووە زیاتر ببێت، بۆیە لە گفتوگۆداین لەگەڵیان و لێکتێگەیشتنێک هەیە کە ئەو پارەیە کەمبکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغداد هەماهەنگ بن تا لە نزیكترین كاتدا هەڵبژاردنەكانی كوردستان بەڕێوەبچێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ئەلینا رۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی…
Total
0
Share