بەهرۆز سالار: ڕێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی ئاستی ستانداردی تێپەڕاندووە

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، “گرنگترین شت لامان پاراستنی نەمامە، هەندێک ساڵ لە شاری سلێمانی جیاوازیی گەرما لە بەرزی بۆ نزمی 60 بۆ 65 پلەیە، لە ئێستادا ئەو نەمامانە هەڵدەبژێرین کە بەرگەی کەشوهەوا و بەرز و نزیمیی پلەی گەرمای شاری سلێمانی دەگرێت.”

وتیشی، “لە ئێستادا پلانەکانمان بۆ ئاودێریکردن و زیاترکردنی ڕێژەی سەوزایی چڕکردووەتەوە، بەو پلانەی دامانناوە، ئەمساڵ ساڵێکی باش دەبێت بۆ ئاودێریکردن و سەوزکردنی باخچەکانمان”

ڕوونیشیکردەوە، “بەپێی پێوەرەکان، ڕێژەی سەوزایی لە سنووری ناوەندی شاری سلێمانی لە سەروو ئاستی ستانداردە و ڕێژەکەی سەدا 23.06ـە، لەکاتێکدا پێویستمان بە سەدا 20ـی ڕێژەی سەوزایی هەیە بۆ هەر تاکێک.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی خزمەتگوزارییەک بۆ خوێندکاران دابیندەکات لە عێراق و هەرێمدا یەکەمجارە

هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە کە خزمەتگوزارییەکیان بەشێوەیەکی هاوچەرخ بۆ دابینکردوون کە یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و…
Total
0
Share