سامان نادر: ژنێک لە ئاوی سەیرانگای کونەماسی خنکا

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک چووەتە ناو ئاوی سەیرانگای کونەماسی و خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ژنەکە خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

سامان نادر ڕاشیگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و گەڕان بە شوێن تـ.ـەرمەکەدا دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاتی دەوامكردن لە پاسپۆرتی سلێمانی دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی سەرجەم هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە لەمەوبەدوا كاتی دەوامكردن دەگۆڕدرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی كە وێنەیەكی…
Total
0
Share