ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 67 ملیار دینار و یەک ملیۆن دۆلاری دیکەی دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت ڕاگەیاند.
ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەو پارانە لە ماڵی چەند کەسێکی پەیوەندیدار بە دۆسییەکە شاردرابوونەوە، بەشێکیشیان لە قوڵایی چوار مەتر لە ژێر زەوییدا شاردرابوونەوە.
ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا کۆی گشتیی ئەو پارەیەی لە دۆسیەی ناوبراودا دەستی بەسەردا گیراوە گەیشتووەتە 98 ملیار دینار و 11 ملیۆن دۆلار.