وەزارەتی دارایی عێراق چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلاری ئاشكراكرد

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایدەكات، بەدرێژایی نۆ مانگی ڕابردوو زۆرترین دۆلاریان خستووەتە بازاڕ تاوەكو نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقیی جێگیربێت.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، بەدرێژایی نۆ مانگی ڕابردوو چاودێریی دابەزینی بەهای دیناریان بەرامبەر دۆلار كردووە، كە كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی خواست لەسەر دراوی بیانیشكردووە. ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەدرێژایی ئەو ماوەیە ڕۆژانە بانكی ناوەندیی عێراق زۆرترین بڕە دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە تاوەكو هاوكاربێت لە جێگیركردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق، یەدەگی دراوی بیانی لە مانگی کانوونی یەکەمی 2020 نزیکەی 54 ملیار دۆلار بوو، بەڵام لە مانگی نیسانی 2021 بۆ 60 ملیار دۆلار.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی تاوتوێی دەركردنی لێبوردنی گشتی دەكەن

بابەتی دواتر

ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس نرخی نەوتی زیاتر بەرزكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
4
Share