دوایین بۆچوونەكان سەبارەت بە بازنەكانی هەڵبژاردن

قوسەی عەباس، پەرلەمانتاری پێكهاتەی شەبەك لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینیی 9ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “هێشتا لەنێوان لایەنەكانی پەرلەمان دا مشتومڕ و ناكۆكیی هەیە لەبارەی بازنەكانی هەڵبژاردنەوە.”

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا وتیشی، “سبەی شەممە دەستنیشاكراوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا كارنامەی دانیشتنەكە نەنێردراوە بۆ پەرلەمانتاران.”
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، “لە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكاندا، ناكۆكیی هەیە لەبارەی ئەو پارێزگایانەی كە فرەپێكهاتەن، یاخود لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵدان، لەوانە پارێزگای نەینەوا، چونكە لایەنەكان ناكۆكن لەسەر چۆنێتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پارێزگایانەدا لە یاسای هەڵبژاردن و دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن دا.”
قوسەی عەباس ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە هەندێك لایەن پێیان باشە “بازنەی مامناوەند پەیڕەوبكرێت، بە جۆرێك هەر پارێزگایەك بەگوێرەی گەورەیی و بچووكییەكەی، بكرێت بە پێنج تا شەش بازنەی هەڵبژاردن. لە بەرامبەریشدا هەندێك لایەن و فراكسیۆن لەگەڵ ئەوەدان هەر پارێزگایەك یەك بازنە بێت و هەندێكی تریشیان دەڵێن با هەر پارێزگایەك چوار بۆ پێنج بازنەی هەڵبژاردنی هەبێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتیی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان…
Total
0
Share