بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینی ڕووندەبێتەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە عێراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە یان نا.

دوای ئەوەی وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە، پۆڵا شـ.ـەهید سیروان دێڕەشەیی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، فراکسیۆنە کوردییەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران لە هەڵی ئەوەدان بڕیارەکە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

وتیشی، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەینێ سەبارەت بەو بابەتە کۆدەبێتەوە و بڕیار لەو بارەیەوە دەدرێت کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە یان نا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا هاتووە، “لە ساڵڕۆژی…
Total
0
Share