پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە نزیکەی 80 دۆنم پوش و پاوان سووتان

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سنووری گوندی کلکەسماق، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 80 دۆنم پوش و پاوان سووتان.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا هاتووە، “ئاگرێك لە سنووری گوندی کلکەسماق کەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان، دەرچوون بەرەو شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامدا بە هاوکاریی ئاگرکوژێنەوەی قەزای دوکان و هاوڵاتییانی سنوورەکە، توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت و بکوژێندرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەهۆی ئاگرەکەوە، نزیکەی 80 دۆنم پوش و پاوان سووتان و سەدان داری سروشتی زیانیان پێگەیشت و، وەک بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی پێکردووە، “گوماندەکرێت پاشماوەی ئاگری گەشتیاران هۆکار بێت بۆ دروستبوونی ئاگرەکە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەوبارەیەوە، بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن وردەکاریی بڕیاری تەرخانکردنی پێنج کورسیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان ئاشکرادەکات

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، لە 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان بڕیاردراوە پێنج کورسیان بۆ پێکهاتەکان تەرخانبکرێت.…
Total
0
Share