شارەزایەکی کەشناسی: بارستەهەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لەڕۆژی چوارشەمە بەدواوە بۆ ماوەیەکی باش بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنکی باکوور بۆ سەر ناوچەکانمان، پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو و بەڕێژەی 3 تاوەکو 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتوو بای شەماڵ چالاکیی بەردەوامیدەبێت و بەتایبەتی لەنێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە بەچالاکی زیاتر وەک لەڕۆژانی پێشتر فروانبوونی زیاتری بەگشتی بەخێرایی 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، “دوور و نزیک تا ئێستا هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز بۆ ناوچەکەمان لە ئارادانییه و پلەی گەرما بۆ ئەو کاتانەی ساڵ لە خوار ئاستی ئاسایی بۆ ئاستی ئاسایی دەمێنەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share