لە سنووری ناحیەی سەنگاو ئاگر کەوتەوە و چەند دۆنمێک پوش و پاوان سووتا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە هۆکارێکى نادیار، لە ناحیەى سەنگاو چوار دۆنم پوش و پاوان سووتا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له گوندی قەڵا، ئاگرێک کەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بنکەی سەنگاو، گەیشتە شوێنى ڕووداوەکە و توانییان لە ماوەیەکى کەمدا، ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ڕاشیگەیاند، ئاگرەکە بووەهۆى سووتانى چوار دۆنم پوش و پاوان و تائێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارنامەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەگەڵ بەردەوامی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بەتایبەتتر لە دۆسیەی مافە دەستوورییەکاندا، شایستە داراییەکان، لایەنە…
Total
0
Share