نرخی زێڕ لە مامەڵە دەستبەجێکانی بازاڕە دارایییەکانی جیهاندا بەڕێژەی %0.9 بەرزبووەوە و ئۆنسەی گەیشتە 4180 دۆلار.
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینی نرخی زێڕ گەیشتە نزمترین ئاست لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بەگوێرەی مسقاڵەکان (بێ حەقدەست) بەم جۆرەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 1 ملیۆن و 60 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 930 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 795 هەزار دینار