یەدەگی زێڕی بانکی نێودەوڵەتی بەرزبووەتەوە و عێراق پارێزگاری لە ڕیزبەندییەکەی کردووە

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە یەدەگی زێڕ لە بانکی ناوەندیی نێودەوڵەتی-دا بەرزبووەتەوە و عێراق-یش لە پلەی 38ی وڵاتاندا ماوەتەوە.

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی خشتەی یەدەگی زێڕی بۆ مانگی کانونی دووەم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “یەدەگی زێڕ لە بانکی ناوەندیی نێودەوڵەتی بە بڕی 20 تۆن بەرزبووەتەوە بەراورد بە مانگی ڕابردوو و گەیشتووەتە 35.191 تۆن.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، “ئەو وڵاتانەی زێڕیان کڕیوە لە پلەی یەکەمدا ئۆزبەکستانە کە بڕی 8.4 تۆنی بۆسەر یەدەگی زێڕی وڵاتەکەی زیادکردووە و گەیشتە  324 تۆن، هەروەها قەتەر 3.1 تۆن زێڕی کڕیوە و یەدەگی وڵاتەکەی گەیشتووەتە 56.7 تۆن، هیند لە پلەی سێیەمدایە بە کڕینی 2.8 تۆن زێڕ و بڕی زێڕی یەدەگ گەیشتووە 672.9 تۆن، هەروەها کازاخستان 1.7 تۆن زێڕی کڕیوە و ئۆکراینیا 0.6 تۆن زێڕی کڕیوە لەم مانگەدا”.

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی ڕاشیگەیاند، “عێراق پارێزگاری لە پلەکەی کردووە لەو وڵاتانەی  زۆرترین زێڕی یەدەگیان هەیە و لە پلەی 38ی جیهان و پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە، بڕی یەدەگی زێڕی عێراق 96.3 تۆنە”.

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی بنکەی سەرەکی لە شانشینی یەکگرتووە و مانگانە ئاماری بڕ و زیادەی یەدەگی زێڕ بڵاودەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا.. بە دەستڕێژی گولە شەش كەس كوژران و دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share