وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی: لەمەودوا تا درەنگانی شەو چاودێریی زیادەڕەویی شۆستە و شەقامەکان دەکەین

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا بە توندی تا درەنگانی شەو چاودێریی زیادەڕەویی شۆستە و شەقامەکان دەکەین.

ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە گشتیی دەوامی ڕۆژانەی بەشی زیادەڕەوی، کاتژمێر هەشتی بەیانی بۆ دووی پاشنیوەڕۆیە، بەڵام دەمانەوێت لەمەودوا چاودێریی لیژنەکانی قائیمقامیەت و شارەوانی بەسەر شەقام و شۆستەکاندا زیاتر بکەین.

وتیشی، لەمەودوا تاوەکو درەنگانی شەو چاودێریی بازاڕ، شەقام و شۆستەکان دەکەین، بە توندی ڕێگری لە هەر زیادەڕەوییەک دەکەین کە ببێتە هۆی ناشرینکردنی سیمای شارەکەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی موقەدەمێکی پێشمەرگە دەدات

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرەی هێزەکانی پێشمەرگە دوێنێ یەکشەممە گیانیلەدەستدا، رووداوی هاتوچۆ هۆکارەکەی بووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share