كازمی بڕیارێكی نوێ لەبارەی كۆمسیۆنەوە دەردەكات

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بڕیارێكی نوێی دەركرد سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكاندا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، “مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران بڕیاریداوە وەزارەتەكان و ئەو لایەن و دامەزراوانەی سەر بە وەزارەتەكان نین، هەروەها پارێزگاكانی عێراق هەموویان پشتیوانیی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكەن.”

سەرۆكوەزیرانی هاوكاتی دەركردنی ئەو بڕیارە جەختیكردووەتەوە لەوەی “كاربكرێت بۆ كەمكردنەوەی بەربەستەكانی بەردەم پێداویستییەكانی كاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و بەپێی توانا پێداویستییەكانی بۆدابین بكرێن.”

كازمی پێداگیریكردووە كە “دەبێت هەمووان خۆیان لە ڕۆتین و ڕێوشوێنە بیرۆكراسییەكان دووربگرن لەپێناو سەرخستنی كاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بەتایبەت ئەنجامدان و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە.”

لە ماوەی ڕابردوودا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوودا ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

تەواوبوونی ڕێگەی ئاسنی سنە کاریگەری بازرگانی بۆ سلێمانیش دەبێت

بابەتی دواتر

وێنە و ڤیدیۆ.. ئەو کەسانەی ئاڵای داعشیان لە شارەزور دانا دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share