هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

لە لێدوانێكدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا”، سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانونی دووەمی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق-دا، بڕیاردرا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت.

وەك مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ساڵی ڕابردوودا ئاشكرایكردبوو، بڕیاربوو هەڵبژاردنەكە لە 6ی حوزەیرانی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، بەڵام ماوەیەكە چەند لایەنێكی سیاسیی عێراق ناڕەزاییان لەو وادەیە دەردەبڕی و هەوڵی دواخستنیان دەدا.

ئەمڕۆ سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاندا كۆبوونەوە، بە گوێرەی سەرچاوەكە، لایەنەكانی بەشدار گەیشتوون بەو بڕیارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی بۆ دوای مانگی ئەیلولی داهاتوو دوابخرێت.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق باس لەوە دەكات كە بە لایەنی كەمەوە 11 مانگی پێویستە بۆ ئامادەكارییكردن بۆ هەڵبژاردن و بەڕێوەبردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەین. وەزارەتی دەرەوەی عێراق…
Total
0
Share