تەیف سامی بۆ وەفدی هەرێم: داتای 800 هەزار فەرمانبەرتان بنێرن

وەزیری دارایی داوا لە وەفدی هەرێم دەکات، داتای 800 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد بنێرن.

ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم) لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داوای لە وەفدە تەکنیکییەکەی هەرێمی کوردستان لە بەغداد کردووە، وردەکاریی تەواوی ناوی ئەو فەرمانبەرانە پێشکەشبکەن کە لە پرۆژەی “هەژماری من” تۆمارکراون، کە نزیکەی 800 هەزار فەرمانبەر لەخۆدەگرێت.

وتیشی، وەزیری دارایی عێراق جەختی لە پێویستیی گواستنەوەی ئەو داتایانە بۆ بانکەکانی رافیدەین و رەشید کردووەتەوە، بەمەبەستی تەوتینکردنی مووچەکانیان بەپێی میکانیزمە پەسەندکراوەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو گەنجە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەو گەنجە کوردانەی لە وڵاتی لیبیا گیریانخواردووە، دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.…
Total
0
Share