وەزارەتی کارەبای عێراق: لە رۆژێکدا 13 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان

وەزارەتی کارەبای عێراق زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد ئێستا لە بەغداد رۆژانە لەنێوان 12 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان لە هاویندا، بەڵام لە مانگەکانی دیکەدا دەگاتە 24 کاتژمێر.

جاسام کازم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی کارەبا لە بەغداد، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، تێکڕای باری ئێستای دابینکردنی کارەبا بۆ بەغداد لەنێوان 5600 بۆ 6000 مێگاوات دایە، لەکاتێکدا تێکڕای کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لەنێوان 12 بۆ 13 کاتژمێر دایە لە رۆژێکدا لە هاویندا و مانگەکانی دیکەی ساڵ، کاتژمێرەکانی دابینکردنی کارەبا دەگاتە 20 بۆ 24 کاتژمێر”.

سەبارەت بە جیاوازی لە دابینکردنی کارەبادا لەنێوان پارێزگاکاندا روونیکردەوە کە کاتژمێرەکانی دابینکردنی کارەبا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگۆڕێت و چەند هۆکارێک هەیە کە کاریگەری لەسەر ئەو شێوازە هەیە، یەکەمیان چڕی دانیشتووانە، دووەمیشیان ژمارەی ئەو وێستگانەی کە وزە لە سیستمی گواستنەوەوە وەردەگرن”.

سەبارەت بە گۆڕانکاریی لە کەرتی کارەبا بۆ پێوەری زیرەک جاسام کازم ئاماژەی بەوە کرد، ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی  2016 دا لە بەغداد ئەنجامدرا، چەند کۆمپانیایەک بەشدارییان لەو پڕۆژەیەدا کرد، بەڵام تەنها سێ کۆمپانیایان سەرکەوتوو بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كورسییەكانی سەدر بەسەر لایەنەكانی تردا دابەشدەكرێن

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، پشكی لایەنەكان لە كورسییەكانی پەرلەمان كە بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارەكانی سەدر-ەوە چۆڵبوون ئاشكرادەكات. دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی…
Total
0
Share