بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. هەروەها خێرایی با لەسەر خۆ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
ڕاشیگەیاند، سبەی دووشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ڕۆژی دووشەممە بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 41°
سلێمانی: 39°
چەمچەماڵ: 41°
دهۆک: 40°
زاخۆ: 41°
پیرمام: 38°