سەرچاوەیەکی ئەمنی: سێ تۆمەتبار لەسەر ئاگرەکەی شاخی سەیدسادق دەستگیرکران

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایدەکات، سێ تۆمەتبار لەسەر ئاگرەکەی شاخی سەیدسادق دەستگیرکران و ڕادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزای سەیدسادق كران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پاش ئەوەی لە چەند شەوی ڕابردوو، گۆرستانی قەزای سەیدسادق ئاگری گرت و بەو هۆیەوە زیان بەر دار و پووش و پاوانەکەی کەوت، دەستبەجێ پاش لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایش توانیان سێ تۆمەتبار بە ناوەكانی، (ڕ. ع. ع) و (م. ن. ڕ) و (ڕ. ت. ڕ) دەستگیربكەن.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، پاش لێكۆڵینەوە، تۆمەتباران دانیان بە بەتاوانەكەیاندا ناوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەر سێ تۆمەتبارەكە ڕادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزای سەیدسادق كران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەوەند مەلا مەحمود: بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چەندینجار سەردانی بەغدای كرد

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، “بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چەندینجار سەردانی بەغدای كرد”. رەوەند مەلا…
Total
0
Share