بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە بەڕێز نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان کرایەوە، بۆ پاراستنی سەقامگیریی لە وڵاتدا.

کێشەکانی هەولێر و بەغداد خرانەبەر باس و دووپات لە چارەسەرکردنیان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە، بەشێوەیەک هەموو هەوڵەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی گشتی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکدابن و رێگەنەدرێت ململانێ سیاسییەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان هەبێت.

پەیوەست بە رێککەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێـ.ـران و ئەمریکا، هەردوولا بە گرنگییەوە لێیان روانی بە ئاڕاستەی نەهێشتنی گرژییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دیالۆگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان جەژنانە بە كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك مەدەن

سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە بەهیچ شێوەیەك و لەژێر هیچ ناونیشانێك جەژنانە نەدرێتە كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك.…
Total
0
Share