جوتیارێکی کورد لەلایەن چەند کەسێکەوە بریندارکرا و دواتر گیانیلەدەستدا

جوتیارێکی کورد لەلایەن چەند کەسێکەوە کە گەنمەکەیان دزیوە بریندارکرا و دواتر گیانیلەدەستدا.

موسا کازم، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، جوتیارێک بەناوی (ستار جەبار ئەحمەد) خەڵکی گوندی ئۆسمانلەكەی سەر بە ناحیەی لەیلان، هەستی بەوەکردووە کە لە گەنمەکەی دەدزرێت لەنزیک گوندی خدر بڵاخ، لەبەرئەوە بڕیاردەدات چاودێریی گەنمەکەی بکات.

وتیشی، شەوی ڕابردوو ئەو جوتیارە دەستی بە چاودێریکردنی گەنمەکەی کردووە، لەکاتی هاتنی دزەکان ڕووبەڕووبونەوە لەنێوان دزەکان و جوتیارەکە ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە جوتیارەکە بەسەختی بـ.ـریندار بووە و دەستبەجێ گیـ.ـانیلەدەستداوە، دزەکانیش هەڵاتوون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە، لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە…
Total
0
Share