دوای 84 ساڵ چاوەڕوانی، بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا دەبێتە خاوەنی مێترۆی تایبەت بە خۆی؟

هێڵی مێترۆکەی بۆگۆتا نزیکەی %77ی تەواو بووە، کە نزیکەی 14 کیلۆمەتری لێ دروستکراوە.

کارلۆس فێرناندۆ گالان، سەرۆکی شارەوانیی بۆگۆتا، دەڵێت: “ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە، چونکە بۆگۆتا 84 ساڵە بە 8 ملیۆن کەسەوە، باسی هەبوونی میترۆ دەکات”.

چاوەڕواندەکرێت شەمەندەفەرەکە لە ئازاری 2028دا دەست بە کارەکانی بکات، بە کەشتیگەلێک کە لە 30 شەمەندەفەری ئۆتۆماتیکی پێکدێت.

پڕۆژەی مێترۆکە لەلایەن هاوپەیمانێتییەکەوە بە سەرۆکایەتیی چین دروستدەکرێت، و شەمەندەفەرەکانیش هەر لە چین بەرهەمدەهێندرێن.

لە ساڵی 1942دا، کارلۆس سانز دی سانتاماریا، کە ئەوکاتە سەرۆکی شارەوانی بوو بۆ یەکەمجار پێشنیاری دروستکردنی سیستمێکی میترۆی بۆ پایتەختی ئەمریکای باشوور کرد.

بەڵام بۆ چەندین دەیە، پڕۆژەکە بەهۆی ناکۆکیی سیاسی، گۆڕانکاری لە دیزاین، قەیرانی ئابوری، و ململانێوە دواخرا.

تا ئەو کاتەی میترۆی بۆگۆتا دەکەوێتە گەڕ، شارەکە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە تۆڕی پاسەکانی دەبەستێت وەک شێوازی سەرەکیی گواستنەوەی گشتی.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share